سناریۆ نییە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بەرەو کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق وتوویەتی ئەو دەنگۆیانەی باس لە سناریۆی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەن ڕاست نیین.

کوردپرێس:

عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق لەو بارەیوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە: ئەو هەواڵانەی باس لە سناریۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و هەبوونی ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەو بارەیەوە دەکەن ڕاست نیین و هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە نەکراوە.

حسێنی گوتیشی: تەنها هێزی عێراقی بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایش و دۆخی ئەمنیی عێراق و پارێزگای کەرکووک و هیچ هێزێکی کوردیش لە کەرکووک نییە و ئەو دەنگۆیانەش ساختەی دەستی میدیا کوردییەکانە بۆ کارتێکەری لە سەر هەست و مەعنەویاتی قەومیی کورد.

News Code 26932

Your Comment

You are replying to: .
captcha