کوردپرێس:
عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکووری عێراق لەو بارەیوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە: ئەو هەواڵانەی باس لە سناریۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و هەبوونی ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەو بارەیەوە دەکەن ڕاست نیین و هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە نەکراوە.
حسێنی گوتیشی: تەنها هێزی عێراقی بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایش و دۆخی ئەمنیی عێراق و پارێزگای کەرکووک و هیچ هێزێکی کوردیش لە کەرکووک نییە و ئەو دەنگۆیانەش ساختەی دەستی میدیا کوردییەکانە بۆ کارتێکەری لە سەر هەست و مەعنەویاتی قەومیی کورد.
Your Comment