به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولی یه‌که‌می دانووستانی نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته کۆتایی پێهات و هێشتاکه ده‌وڵه‌تی سووریا کاردانه‌وه‌یێکی به‌و بابه‌ته نیشان نه‌داوه به‌ڵام کورده‌کان ده‌ڵێین ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی دانووستانه‌کان کراوه و هه‌ندێک لیژنه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێکده‌هێنرێت و نهخشهڕێگایێک بۆ به‌رده‌وامیی دانووستانه‌کان ئاماده ده‌کرێت.
نوا بۆنسی توێژه‌ری گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران شک و گومانی هه‌یه که کورد و ده‌وڵه‌تی سووریا ڕێککه‌وتنێکی یه‌کپارچه له نێوانیاندا ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو به ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌ب نیووزی وتوووه: دژواره له‌سه‌ر ئه‌وه قسه بکرێت که دوو لایه‌ن له مانگانی داهاتوودا به ڕێککه‌وتنێکی یه‌کپارچه ده‌گه‌ن.
نوا بۆنسی وتیشی: دوو لایه‌ن ململانێ و ناکۆکییێکی زۆریان له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment