کوردپرێس- قه‌یرانی سیاسیی پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای ناڕازییه‌کان بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان جێبه‌جێ کرا هێشتاکه به‌رده‌وامه و لایه‌نه ناڕازییه‌کان ئێستاش شه‌رعییه‌ت و سه‌لامه‌تی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌و بابه‌ته له هه‌رێمی کوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه بینیوه. هۆکاری بایکۆت کردنی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له هه‌رێم له‌لایه‌ن قه‌باره ناڕازییه‌کانه‌وه چی بوو؟ بۆچی سندۆقه‌کان به شێوازی سنووردار ژمێردرانه‌وه؟ ئایا ئیراده‌یێکی سیاسی هه‌یه بۆ نه‌گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان؟ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی لایه‌نه ناڕازییه‌کانی هه‌رێم له داهاتوودا چۆن ده‌بێت؟ کوردپرێس به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه له‌گه‌ڵ ڕێبوار که‌ریم وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری گفتوگۆیێکی کردوووه. ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌ره‌وه:
کوردپرێس: تێبینی و ڕه‌خنه‌ی لایه‌نه‌که‌ی ئێوه له‌سه‌ر هه‌ژمار کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له هه‌رێمی کوردستان چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه له که‌رکووک هیچ سکاڵایێکمان تۆمار نه‌کردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداریمان له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان نه‌کرد ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆکار: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ئێمه دۆخی که‌رکووک به دۆخێکی تایبه‌ت ده‌زانین و نامانهه‌وێت بچینه ناو ئه‌و ململانێیه‌ی له‌وێ هه‌یه و دووهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داتا و مهعلوومهتهکانمان له کۆمیسیۆن وه‌رنه‌گرتبوو سه‌باره‌ت به سندۆقه‌کان و ژماره‌ی ده‌نگه‌کان و قوفلی سندۆقه‌کان به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان سکاڵامان له هه‌مووی کردبوو به تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی سکاڵامان له هه‌موو سندۆقه‌کان کردبوو که 2 هه‌زار و 947 سندۆق بوو و تانه‌کانمان پێشکه‌شی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان کردبوو. له هه‌ولێریش چه‌ندین سندۆق و له دهۆکیش چه‌ندین سندۆق به‌ڵام له سکاڵای ئه‌خیردا 452 سندۆقمان دیاری کردبوو. کۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند که سکاڵای له‌سه‌ر 452 سندۆق پێگه‌یشتوووه له کۆی 2 هه‌زار و 947 سندۆق. ئێمه‌ش وه‌کوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕهقهمهکهمان به که‌م ده‌زانی به‌ڵام ملمان پێ دا چوونکه نزیکه‌ی سه‌دا 15ی سندۆقه‌کان له سلێمانی بوون به‌ڵام که ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌که ده‌ستی پێ‌کرد له جیاتی ئه‌وه‌ی 452 سندۆق بژمێردرێته‌وه ته‌نها 188 سندۆقیان جیا کرده‌وه که پاشان کردیان به 181 سندۆق پاشانیش 56ی تریان لێ که‌م کرد واتا نزیکه‌ی 120 سندۆق ژمێردرانه‌وه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای ده‌رکراوی په‌رله‌مانه که بۆ ژماردنه‌وه‌ی هه‌موو سندۆقه‌کان ده‌رچوووه و هه‌روه‌هاش پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌که‌ی کۆمیسیۆنه که گوتوویه‌تی هه‌موو ئه‌و سندۆقانه ده‌ژمێردرێنه‌وه که سکاڵا و تانه و ڕاپۆرتیان له‌سه‌ره بۆیه ئێمه کشاینه‌وه.
کوردپرێس: به ڕای ئێوه پاساو چی بوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و سندۆقانه‌ی ژمێردرانه‌وه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه ڕاسته‌وخۆ قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردن پێیان گوتین: ئێمه لایه‌نێکین که ئه‌وه‌مان پێ سپێردراوه ته‌نها ئه‌م 188 سندۆقه بژمێرینهوه و له‌وه زیاترمان پێ ناژمێردرێت. ئه‌وه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه تازه‌که‌ی دادوه‌ران بوو که له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی به‌غداوه دیاری کرابوون. ئه‌و وه‌فده‌ی هاتن بۆ سلێمانی ئێمه پێمان گوتن ئێوه یاساکه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکه‌ن و زیاتر له‌وه هیچمان ناوێت به‌ڵام شانده‌که گوتیان ته‌نها ئه‌و ژماره‌یه‌مان پێ سپێردراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له پڕۆسه‌ی چاودێری کردنه‌که‌دا چاودێره‌کانی ئێمه 17 مه‌تر له دووریی سندۆقهکانهوه دانرابوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش قه‌ڵه‌میان لێ سه‌ندبوون به‌ڵام وه‌ره‌قه‌که‌یان پێ دابوون! جگه له‌وه‌ش که زانییان ده‌کشێینه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندین که قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ینێ به‌ڵام ئێمه کێشه‌مان له بارکودهکاندا بوو. ته‌نها له پارێزگای سلێمانی نزیکه‌ی 115 هه‌زار بارکودی دووباره‌مان هه‌یه به‌ڵام نه‌یانهێشت بارکودهکان تاوتوێ بکرێن. ئێسته‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و 120 سندۆقهی له سلێمانی ژمێردراونه‌ته‌وه ده‌نگه‌کانی ئێمه وه‌کوو هاوپه‌یمانی له زۆرێک له سندۆقهکاندا سه‌دا سه‌د و هه‌ندێک جار سه‌دا 120 زیادی کردوووه یانی ئه‌گه‌ر له سندۆقێک بۆ نموونه 10 ده‌نگمان بۆ نووسرابێت ئێستا ده‌نگه‌کان له‌و سندۆقهدا بوووه به 26، 22 یان 18 ده‌نگ.
کوردپرێس: ئایا ڕێککه‌وتنێک له نێوان ئه‌و شانده‌ی به‌غدا و لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان واتا پارتی و یه‌کێتی کراوه؟ یان ئیراده‌یێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان هه‌مان ئه‌نجامی پێشوو بێت و نه‌گۆڕدرێت؟
ڕێبوار که‌ریم: ڕاسته ئیراده‌یێک هه‌یه که ڕه‌نگه ڕێککه‌وتنێکی سیاسیی شامیل بێت له‌وه‌ی که ئه‌مه ته‌نها بۆ بێده‌نگ کردنی ناڕه‌زایی دێت. دیاره پڕۆسه‌که پڕۆسه‌یێکی شه‌فاف نییه و پێچه‌وانه‌ی یاساکانیشه. ئێمه هاردێکمان له کۆمیسیۆن وه‌رگرتوووه که پڕه له وه‌ره‌قه‌ی ته‌زویر. ئێمه داوای ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌و ته‌زویرانه که‌شف بکرێت ئه‌وه‌ش له ڕێی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستییه‌وه به‌ڵام که ناکرێت ئێمه پێمان وایه ڕێککه‌وتنێک هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته.
کوردپرێس: هه‌ڵوێستی کۆتاییی ئێوه وه‌کوو لایه‌نی هاوپه‌یمانی چییه و پێشبینتان چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه چه‌ندین ڕێگه‌ی دیکه‌مان هه‌یه. بۆمان هه‌یه له دادگه فیدڕاڵی داوای ته‌میز بکه‌ین به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین ئه‌نجامه‌کان ده‌ربچن چوونکه کۆمیسیۆن ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجامه نیهایی نییه. دووهه‌م مه‌سه‌له‌ی دادگه‌ی ته‌میز دێته ئاراوه. سێهه‌م ئێمه کۆمه‌ڵێک لایه‌نین پێکه‌وه من ناتوانم بڵێم هه‌ڵوێستی نیهایی ئه‌مه ده‌بێت هه‌ڵوێستی کۆتایی به‌یه‌که‌وه ده‌بێت.
کوردپرێس: تا چه‌ند ئه‌گه‌ری بایکۆت له‌ئارادایه؟
ڕێبوار که‌ریم: بایکۆتیش یه‌کێکه له ئه‌گه‌ره‌کان به‌ڵام دیسان قه‌رار نییه ته‌نها بایکۆت هه‌ڵبژێرین.
کوردپرێس: یه‌کێتی لایه‌نه ناڕازییه‌کان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که هه‌وڵیان داوه ده‌ستکاریی ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی بکه‌ن و وادیاره سکاڵاشیان له دادگه تۆمار کردوووه وه‌ڵامی ئێوه له‌وباره‌وه چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه هاردێکمان له خودی کۆمیسیۆن وه‌رگرتوووه که پڕه له ته‌زویر و شته‌که له به‌ڵگه‌دا نه‌ماوه. جاری وا هه‌یه 13 هه‌زار جار ده‌نگ بۆ کاندیدێک دراوه له یه‌ک وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان ئه‌و جۆره قسانه‌ش به نیسبه‌ت ئێمه‌وه جێگه‌ی گرینگی‌پێدان نییه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment