هەمواری یاسای حکومڕانی لە عێراق تاکە بژاردەیە بۆ چارەکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پێشووی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەڕلەمانی عێراق وتوویەتی هەمواری یاسای حکومڕانی لە عێراق و گۆڕینی لە پەڕلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی، تاکە بژاردەیە بۆ چارەکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە.

کوردپرێس:

هشام سوهەیل لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی ئیتیجاە پرێسی وتووە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پشتگیریی ئەو کەسانە دەکات کە داوای هەمواری یاسای حکومڕانیی عێراق دەکەن لە بەر ئەوەی بەڕای ئێمە تاکە بژاردە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسیی عێراق هەمان هەمواری یاسای حکومڕانییە.

سوهەیل زیادی کرد:تاکە کێشە بۆ هەمواری یاسای حکومڕانیی عێراق ئەوەیە چەند مادەیێکی دەستووری لە دەستووری عێراقدا بگۆڕدرێت و ڕیفراندۆمێک بکرێت بۆ گۆڕینی سیستەمەکە.

News Code 26908

Your Comment

You are replying to: .
captcha