کوردپرێس:
هشام سوهەیل لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی ئیتیجاە پرێسی وتووە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پشتگیریی ئەو کەسانە دەکات کە داوای هەمواری یاسای حکومڕانیی عێراق دەکەن لە بەر ئەوەی بەڕای ئێمە تاکە بژاردە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسیی عێراق هەمان هەمواری یاسای حکومڕانییە.
سوهەیل زیادی کرد:تاکە کێشە بۆ هەمواری یاسای حکومڕانیی عێراق ئەوەیە چەند مادەیێکی دەستووری لە دەستووری عێراقدا بگۆڕدرێت و ڕیفراندۆمێک بکرێت بۆ گۆڕینی سیستەمەکە.
Your Comment