به‌رپرسێکی باڵای هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی باڵای هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی شه‌ممه‌ 28ی ته‌مووز دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان له‌ نامه‌یێکدا که‌ ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی کردوووه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆم ڕاده‌گه‌یێنم له ‌هاوپه‌یمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی ئێمه‌ هاوپه‌یمانیمان وه‌ک قه‌واره‌یێکی هه‌ڵبژاردن بۆ دروست کرد له‌ ڕێگای ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌وه‌ نایه‌ته‌دی."

دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان که‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوپه‌یمانی بوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: "به‌رده‌وام بوونی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ش و به‌شداری کردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ته‌نها ژماره‌یێکی‌تری بێ‌کاریگه‌ر ده‌خاته‌ سه‌ر لیستی هێزه‌کان و په‌رته‌وازه‌ییی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانیش زیاتر ده‌کات به ‌تایبه‌تی له ‌زۆنی سه‌وز."

ده‌قی نامه‌که‌...

سڵاو هاوڕێیانی به‌ڕێز

لێره‌وه‌ ئاگاداری ڕای گشتی ده‌که‌م که‌ به ‌فه‌رمی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌م له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ڕاده‌گه‌یێنم.

به‌ڕێز سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری

دوای سڵاو

به‌م نامه‌یه‌ ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆم ڕاده‌گه‌یێنم له‌ هاوپه‌یمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی ئێمه‌ هاوپه‌یمانیمان وه‌ک قه‌واره‌یێکی هه‌ڵبژاردن بۆ دروست کرد له‌ ڕێگای ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌وه‌ نایه‌ته‌دی و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ش و به‌شداری کردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ته‌نها ژماره‌یێکی‌تری بێ‌کاریگه‌ر ده‌خاته‌ سه‌ر لیستی هێزه‌کان و په‌رته‌وازه‌ییی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانیش زیاتر ده‌کات به ‌تایبه‌تی له ‌زۆنی سه‌وز و ‌جگه‌ له‌ گه‌یشتنی چه‌ند که‌سانێک به ‌په‌رله‌مان یان وه‌رگرتنی چه‌ند پۆستێک شتێکی دیکه‌ی پێ نایه‌ته‌دی که ‌ئه‌وه‌ نه ‌ئامانجی من بوووه‌ و نه ‌ئێوه‌ش له‌ کاتی ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانیدا و له‌ ‌نامه‌یێکی تایبه‌تدا ورده‌کاریی زیاتر بۆ به‌ڕێزتان ده‌نێرم.

هه‌ر لێره‌وه‌ش ڕای گشتی ئاگادار ده‌که‌م که ‌له‌م چرکه‌ساته‌وه‌ من هیچ په‌یوه‌ندییێکم به‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داپه‌روه‌ری نه‌ماوه.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26898

Your Comment

You are replying to: .
captcha