کوردپرێس:
ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە شاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی کردووە لە شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی برێت مەکگۆرک و لە دیدارەکەدا پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ تاوتوێ كراوە و پێویستیی گفتوگۆیێكی جددیتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێم لەو بارەیەوە، جه‌ختی له‌سه‌ر كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆ‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر و به‌غدا و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و هەروەها گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی عێراق، پێشكه‌ش بە نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کردووە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
Your Comment