یه‌كێتی و پارتی‌ لێکتر نزیک دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: نزیک بوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی و پارتی‌ بۆ پێكهێنانی‌ تیمێكی‌ هاوبه‌ش بۆ به‌غدا، ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ ڕێكه‌وتنێكی‌ نوێ له‌نێوانیاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دەڵێت: "كۆبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی‌ بۆ دانانی به‌رنامه‌یێكی دیاریكراو و هاوبه‌ش بۆ به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و یه‌كده‌نگیشمان له ‌عێراق، واده‌كات به‌رنامه‌یێكی هاوبه‌ش بۆ كوردستانیش دابنێین".

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "له‌به‌رنامه‌شماندایه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌ک دوو هاوپه‌یمان به‌هه‌مانشێوه‌ی عێراق هاوپه‌یمانێتی ببه‌ستین و چۆنێتی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان".

ئاراس حه‌سۆ وتیشی:"دوای ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆتایی هات، پێویسته‌ سه‌رله‌نوێ بۆ كاركردن له ‌كوردستانێكی نوێدا ڕێكه‌وتننامه‌یێكی نوێ دابنرێت و هاوپه‌یمانێتی نێوان هه‌ردوولاش سه‌ره‌تایێكی نوێ ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌گشتیی.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26858

Your Comment

You are replying to: .
captcha