کوردپرێس:
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە: "ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێ، بەهۆی شكستی دەسەڵات و پەکخستنی پەرلەمان و حکوومەت و پرۆسەی سیاسی و هەڵەی نەگونجاوی كاتی ریفراندۆم و لەدەست دانی لە 51٪ خاکی هەرێم و قەیرانی بێموچەیی و نەبوونی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و ئەنجام دانی تەزویر و ساختەکاری، ژیانی هاوڵاتیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە هەرێم و لە ناوچەدابڕاوەكان خستۆتە بەردەم مەترسییێكی گەورەوە".
لە بەیاننامەکەدا دڵنیاییشی داوە كە لەسەر بەرنامەی سیاسی و بەڵێنەكانیان و بیر و دنیابینی نەوشیروان مستەفا بەردەوام دەبن و پشت ئەستوورن بە پشتیوانی خەڵک و دۆست و هاوپەیمانەکانیان.
لە كۆتاییشدا وتو.یەتی: "بزووتنەوەى گۆڕان بە یەکگرتویی و بە ورەیێکی پۆڵاینەوە بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەنگاو دەنێت و کار دەکات بۆ دروست کردنى هاوپەیمانێتیێکى بەهێز لە نێوان لایەنەکان تا لە ڕێگەیەوە قۆناغێكی نوێی كاری سیاسی دەست پێ بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment