ڕاگەیێندراوی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیێندراوێكی بەبۆنەی تێپەڕبونی نۆ ساڵ بەسەر یەكەم بەشداری كردنی بزوتنەوەكە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بڵاو كردەوە.

کوردپرێس:

لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە: "ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێ، بەهۆی شكستی دەسەڵات و پەکخستنی پەرلەمان و حکوومەت و پرۆسەی سیاسی و هەڵەی نەگونجاوی كاتی ریفراندۆم و لەدەست دانی لە 51٪ خاکی هەرێم و قەیرانی بێموچەیی و نەبوونی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و ئەنجام دانی تەزویر و ساختەکاری، ژیانی هاوڵاتیان ‌و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە هەرێم و لە ناوچەدابڕاوەكان خستۆتە بەردەم مەترسییێكی گەورەوە".

لە بەیاننامەکەدا دڵنیاییشی داوە كە لەسەر بەرنامەی سیاسی‌ و بەڵێنەكانیان و بیر و دنیابینی نەوشیروان مستەفا بەردەوام دەبن ‌و پشت ئەستوورن بە پشتیوانی خەڵک و دۆست و هاوپەیمانەکانیان.

لە كۆتاییشدا وتو.یەتی: "بزووتنەوەى گۆڕان بە یەکگرتویی و بە ورەیێکی پۆڵاینەوە بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەنگاو دەنێت و کار دەکات بۆ دروست کردنى هاوپەیمانێتیێکى بەهێز لە نێوان لایەنەکان تا لە ڕێگەیەوە قۆناغێكی نوێی كاری سیاسی دەست پێ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26837

Your Comment

You are replying to: .
captcha