بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕبێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان کار دەکات بۆ ئەوەی بە کرداری وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان بەدامەزراوەیی بکات.
خنسی گوتیشی، ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمپانیای نیشتمانی نەوتیان دامەزراندبووایە، کە ناوی کۆمپانیای کیبکۆیە، ٢٠%ی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر کێڵگەیێک بۆ ئەو کۆمپانیایە بوو، کە ئەو کۆمپانیایە جوان کارەکانی بەرێوە دەبرد و ئەو ٤٥٠ھەزار بەرمیل نەوتەی ئێستا بەرھەم دێت، داھاتی ٨٠ھەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەو دەبوو، کە داھاتێکی زۆر دەبوو و دەیتوانی لەگەڵ کۆمپانیای جیھانییەکانی وەکوو شێل و تۆتەل ببێتە ھاوبەش و لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش کار بکات، کە ئێستا دەیتوانی زیاتر ھاوکاری ھەرێم بکات لە کاتی تەنگانەدا و ئێستاش باشە کاری لەسەر بکرێت و کارێکی کرنگە و کەرتی نەوت رێک دەخرێت و روونتریش دەبێت، چونکە ئەو کۆمپانیایە نەک تەنھا کاری دەرھێنانی دەکرد، بگرە نەوتیشی بەپیشەسازی دەکرد، چونکە ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٦ دۆلار بێت، ئەگەر بکرێتە پیشەسازی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر لەو نرخە زیاتر پارەی دەست دەکەوێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، بڕیارە سێ کۆمپانیا دروست بکرێن، کە یەکێکیان ھی بەرھەمھێنان و ئەوەی دیکە ھی پاڵاوگە و ئەوەی تریش ھی گەڕانە بەدوای نەوتدا، ئەمەش ھاوکارێکی باشی بەڕێوەبردنی نەوتی ھەرێم دەبێت و وا دەکات داھاتی ھەرێم زیاد بێت، چوونکە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی ئەو قەیرانانەی دروست بوون، نەکرا، بەڵام ئێستا وا کاری لەسەر دەکرێت، بەمەش ئابووریی ھەرێمی کوردستان زیاتر سەربەخۆ دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment