داعش لە باشووری کەرکووک هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و چوونە ناو گوندێک.

کوردپرێس:

میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی عێراق و چوونەتە نێو گوندی حەسەن شەلالی سنووری داقوق، شەڕ لە نێوان چەکداران و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی روویداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ژمارەی چەکدارەکانی داعش نزیکەی 10 چەکدار بوونە و خەڵکی گوندەکەش هاوشانی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش سێ کەس بریندار بوون.

News Code 2581

Your Comment

You are replying to: .
captcha