حكوومه‌تی هه‌رێم: هیچ بنکەیێکی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەتیدەکاتەوە کە هیچ بنکەیێکى ئیسرائیلی لە هەرێمى کوردستان هەبێت و داوا لە دەسەڵاتدارانى ئێران دەکات رێگە بە بڵاوکردنەوە ئەو جۆرە دەنگۆیانە نەدات.

کوردپرێس:

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە رێککەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات ده‌ڵێت: داوا لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکه‌ین، ڕێگە لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات.

ئه‌مرۆ چوار شەممە ئەمە دووه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویده‌كاته‌وه‌و هه‌ردوكیان وه‌ڵامدانه‌وه‌ بوه‌ بۆ هه‌واڵی میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە بوونى بنکەو بارەگاى ئیسرائیلی لە هەرێم و هەروەها فڕینى فڕۆکەى ئیسرائیلی لە هەولێرەوە.

News Code 2576

Your Comment

You are replying to: .
captcha