بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانەی زنجیرە وێبینارەکانی تایبەت بە دیبلۆماسیەتی کوردی، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا و دواڕۆژی ئەو پەیوەندیانە و هاوپەیمانیەتیی نێوان هەردوولا.
ناوبراو پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا بەپێشکەوتوو وەسف دهکات و جەخت لەسەر کاری بەردەوامیان کردەوە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی ئەو پەیوەندیانە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا وتیشی، خەڵکی ئەمریکا ئێستا دەزانن کوردستان چییە و پێشمەرگەیان خۆش دەوێت، هەروەها کاربەدەستان و کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا شانازی بە پێشمەرگەی کوردستان دەکەن کە شانبەشانی ئەمەریکییەکان شەڕی تیرۆر دەکەن.
بەیان سامی عەبدولڕەحمان رشایگهیاندووه: "دیموکراسیەتی کوردستان و ئازادیی ڕادەربڕین، هەروەها بوێری و قارەمانیەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعش شانبەشانی هاوپەیمانیەتیی نێوەدەوڵەتی و لە ئامێزگرتنی زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆ و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێکهاتەو نەتەوە و ئایینەکان لە هەرێم، وایکردووە ئەمریکا وەک هاوبەش و هاوپەیمان مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات."
ئهو وتانهی نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا له کاتێکدایه که سزادانی ژمارهیێک له ڕۆژنامهنووسان و چالاکوانانی بادینان لهلایهن دادگاکانی ههولێر و دهۆکهوه نیگهرانی و ناڕهزایی ناوخۆیی و دهرهکیی لێکهوتۆتهوه.
شایانی باسە پێوەندیی لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر یەک لەو تۆمەتانەن کە خراوەتە پاڵ ڕۆژنامەنووسەکانی بادینان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment