کوردپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "تی ٢٤"ی تورکی، تەمەل کەرەمەڵڵا ئۆغڵو سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکی لەکۆبونەوەیەکی پارتەکەی لەشاری ئامهد لهباکوری کوردستان وتویەتی:"لەڕوی پڕەنسیپەوە دژی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلانین، ئەگەر لەناو وڵاتێکدا ڕێز لەهەڵبژاردنی خەڵک نەگیرێت، ئەوە بەمەبەست بێت یان بێ مەبەست تۆ هانی جیاکاریی دەدەیتو پەراوێزخستنی خەڵک قوڵدەکەیتەوە".
ئۆغڵو جهختی كردۆتهوه، "گۆڕانکاریی لەعەقڵییەتی هەر وڵاتێک بەوە دەبێت کە دەبێت سەرۆک پارتو سیاسیەکانی کۆنترۆڵی زمانی خۆیان بکەن، ئەگەرهاتو بەرهەڵستکارەکەت بەناپاک وەسفکرد، ئەوە هیچ بوارێک بۆ دانوستان ناهێڵیتەوە".
باسی لەوەشکردوە، "خەڵک لەبیرو بۆچونەکانیاندا ئازادن، بەپێی پرەنسیپی دادگەریی ئازادی دەستەبەرکراوە".
دوای پەسەندکردنی سکاڵانامەی داواکاری گشتیی بۆ داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستورییەوە، قۆناغی یاسایی پرۆسەی داخستنی ئەو پارتە بەفەرمی دەستپێدەکاتو دۆسیەکەش ڕەوانەی هەدەپە دەکرێت بۆئەوەی لەماوەی60 ڕۆژدا بەرگری لەخۆی بکات.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیایەو لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە لەساڵی 2018 بەڕێوەچوو، 11.7٪ی دەنگەکانی بردەوەو لەکۆی 600 کورسیی پەرلەمان 67 کورسی بەدەست هێنا.
Your Comment