کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 7ی پووشپەڕی 1400، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیدارێکی لەگەڵ ئەندامان و بەرپرسانی باڵای دەزگای دادی ئێران کرد و لە وتارێکدا ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسیی کرد کە بۆ ماوەی نزیک بە دوو ساڵ سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی دادی کردووە.
ڕێبەری باڵای ئێران لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: ئەو کارەی بەڕێز ڕەئیسی لە دزەگای داد کردوویەتی نموونەی ئاشکرای ئەو ڕێبازەیە کە پێی دەڵێین کاری جیهادی.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادی کرد: پێویستە ئەو ڕێچکەیەی لە سەر بنەمای کاری جیهادی لە دەزگای داد دەست پێکراوە درێژەی پێبدرێت چوونکە ئەنجامی ئیجابیی بووە و هاووڵاتییانی هیوادار کردۆتەوە بە دەزگای داد.
ڕێبەری باڵای ئێران لەبارەی ڕەوتی داهاتووی کارکردن لە دەزگای داد دووپاتی کردەوە کە پێویستە کاربەدەستان بەردەوام بن لەو کارە جیهادییانە چوونکە گۆڕان و چاکسازی کردن لە دەزگای داد کاری یەک ساڵ و دوو ساڵ نیە. گرینگ ئەو جووڵەیە بوو کە دەستی پێکرد و پێویستە درێژەشی پێبدرێت.
Your Comment