تیمێکی ته‌کنیکیی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ئاوی دیجلە و فورات له‌ تورکیایه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، کۆمه‌ڵێک ڕێوشوێنیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پشکی ئاوی عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و سووریا گرتوه‌ته‌به‌ر و ژماره‌یێک کۆبوونه‌وه‌شیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی رازی وته‌بێژی وه‌زاره‌ت سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، خه‌زێنه‌ی ئاو له‌ ئێستادا له‌ به‌نداو و ئاودێری له‌ ئاستێکی زۆر باشدایه‌، به‌راده‌یێک که‌ هه‌موو پابه‌ندییه‌کانی وه‌رزی کشتوکاڵی هاوینی ئێستا و هه‌روه‌ها ئاودێری یه‌که‌می وه‌رزی زستانی داهاتوو ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

ناوبراو وتیشی، "له‌ئێستادا تیمێکی ته‌کنیکی له ‌تورکیایه‌ بۆ تاوتوێ کردنی زنجیره‌یێک دۆسیه‌، که‌ گرنگترینیان ئه‌و ئاوانه‌ی ڕووباری دیجله‌ و فورات و دۆسیه‌ی پرۆتۆکۆلی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌پشکی ئاوی عێراق له ‌رووباری دیجله‌ و هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا".

وته‌بێژی وه‌زاره‌ت سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، تیمه‌که‌ی تورکیا پرسی که‌مئاوی، که‌می داهات و مه‌رجه‌کانی ئاو و که‌شوهه‌وا تاوتوێ ده‌کات و له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورکی جه‌خت له‌سه‌ر هاوبه‌شی کردنی زیانه‌کان ده‌کاته‌وه‌ له‌و رێژه‌یه‌ی که‌ که‌م بووه‌ته‌وه‌".

عه‌لی رازی ئاشکراشی کرد، مانگێک له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ لایه‌نی سووریا کراوه‌ و هیواش وایه‌ کۆبوونه‌وه‌یێکی دیکه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ له‌ به‌غدا یان دیمه‌شق ئه‌نجام بدرێت بۆ تاوتوێ کردنی پێداویستیه‌کان، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سووریا و عێراق دوو سوودبه‌خشی ڕووباری فوراتن به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تورکیا.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاو باسی له‌وه‌ش کرد، کاتێک کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م ئه‌نجام درا، هه‌ماهه‌نگییه‌کی باڵا له‌ نێوان سووریا و عێراق دروست بوو، بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2508

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha