٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٤٣
ئەحمەد داوود ئۆغڵو تووشی کۆرۆنا بوو

بەشی تورکیا- سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندەی تورکیا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەرێنییە.

داوودئۆغڵو لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید19- کە ئەمڕۆ کردم، ئەرێنی دەرچوو. سوپاس بۆ خودا بە گشتی باشم. لە ماوەی کەرەنتینەدا لە ماڵەوە درێژە بە کارەکانم دەدەم."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha