کوردپرێس:
نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی پێشوازیكرد لە ستیفن هیكی باڵیۆز و جیمس تورنتن كونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لەبارەی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق گفتوگۆیان كرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە دانیشتنێكدا كە تایبەت بو بە ماڵئاواییكردن لە لە باڵیۆز و كونسوڵی بریتانیا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەردوكیانی كرد لە هاوكاریكردنی هەمەجۆری هەرێمی كوردستان و پاڵپشتیكردن لە رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاكسازی و هیوای خواست لە قۆناغی داهاتودا سەركەوتوبن لەكار و ئەركی نوێیان.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی عێراق لە تشرینی یەكەمی داهاتوو، هەردولا هاوڕابون لەسەر ئەوەی ئامادەكاری باش بكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری سیاسی و لە سایەیدا حكومەتێك دروست بكرێت كە جێگای متمانەی هەموولا بێت.
شاندی بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكان دوپاتكردەوە و پابەندیی وڵاتەكەی خستەڕو بە پشتیوانیكردن و هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان.
Your Comment