نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاوی کردۆته‌وه‌، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 21/6/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی کردووه‌، که‌ له‌لایه‌ن گه‌لانی ئێرانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌که‌، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دووپات کردنه‌وه‌ی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکاری و پشتگیرییه‌کانی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌کاندا، هیوای خواست له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌ئیسیدا، په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش، زیاتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌کانی هاریکاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌که‌، "ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، خۆشحاڵی و سوپاسیی خۆیانی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕیوه‌ و هیوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی کوردستان خواستووه"‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2469

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha