بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، له 24 کاتژمێری رابردودا 5189 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته 1.274.629 تووشبوو.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، 3930 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 30 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 2 که‌سیان له هه‌ولێر، 5 که‌سیان له سلێمانی و که‌سێکیشیان له دهۆک بوو، هه‌روه‌ها کۆی گشتیی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته 751.164 ژه‌م.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment