ڕێبەری باڵای ئێران: ده‌نگی گه‌ل چاره‌نووسی داهاتووی وڵات دیاریی ده‌کات

به‌شی ئێران- ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاش به‌شداری کردنی له سێزده‌هه‌مین‌ خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریی ئێران ڕایگه‌یاند: ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ڕۆژی گه‌لی ئێرانه‌، ئه‌مڕۆ خه‌ڵک ده‌ورێکی کاریگه‌ر ده‌بینن. خه‌ڵک به‌ ئاماده‌بوون له‌سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان ڕاسپارده‌ی گشتی و بنه‌ماییی وڵات بۆ ساڵانی داهاتوو دەستنیشان ده‌که‌ن.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی جوونی 2021/ 28ی جۆزه‌ردانی 1400 سێزده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و شه‌شه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی شار و گوند ده‌ستی پێکرد و ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ده‌نگی خۆی له‌ حوسێنییه‌ی ئیمام خومه‌ینی(ره‌) خسته‌ نێو سندۆقی ده‌نگدانه‌وه‌.

دواتر ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ندێک خاڵی گرینگ کرد که‌ بریتییه‌ له‌مانەی خوارەوە:

ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، ڕۆژی گه‌لی ئێرانه‌. ئه‌مڕۆ خه‌ڵک ده‌ورێکی به‌رچاو ده‌گێڕن. خه‌ڵک به‌ ئاماده‌بوون له‌سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان ڕاسپارده‌ی گشتی و بنه‌ماییی وڵات بۆ ساڵانی داهاتوو دیاری ده‌که‌ن.

ئه‌م ڕۆژه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ گه‌له‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ر کارێک که‌ گه‌لی ئێران له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات –له‌ ئاماده‌بوون له‌سه‌ر سندۆقی ده‌نگه‌وه‌ بگره‌ تا پێدانی ده‌نگ- پیشانده‌ری چاره‌نووس و ئاینده‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی ئێمه‌یه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وە ده‌بێت هه‌مووان بەشداریی ئەم ئه‌زموونه‌ گه‌وره نه‌ته‌وه‌یی‌ و سه‌رانسه‌رییە بکه‌ن.

ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام خه‌ڵک بانگهێشتی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین، یه‌که‌مین ئه‌نجامی ئه‌م ئاماده‌بوونه‌ بۆ خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؛ هه‌ڵبه‌ت به‌م به‌شدارییه‌، وڵات و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هه‌ڤیازییێکی گه‌وره‌ له‌ بواری نێوه‌ده‌وڵه‌تی وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

وه‌رن ده‌نگ بده‌ن؛ ئه‌مه‌ بۆ داهاتووی وڵات و سه‌رجه‌م خه‌ڵک گرینگایه‌تییێکی فراوانی هه‌یه‌.

یه‌ک ده‌نگیش گرینگه‌؛ که‌سێک نه‌ڵێت به‌ ده‌نگی من چ شتێک ڕوو ده‌دات. ئه‌م ده‌نگه‌ یه‌ک ده‌نگ دێته‌ ئه‌ژمار و ده‌نگی میلیۆنی پێکدێنێت.

زووتر ئه‌م کاره‌ بکەن؛ کات و ساتێکی فراوان هه‌یه‌ به‌ڵام باشتره‌ هه‌رچی زووه‌ ئه‌م ئه‌رکه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

ئینشائه‌ڵڵا خودای په‌روه‌ردگار به‌ ده‌نگه‌کانتان به‌ره‌که‌ت بدات و بتوانن داهاتوویێکی باش بۆ وڵات بخولقێنن.

ئینشائه‌ڵڵا ئه‌مڕۆ ڕۆژی جه‌ژن بێت بۆ گه‌لی ئێران و هه‌روەهاش ده‌بێت و گه‌لیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سوودمه‌ند ده‌بێت.

News Code 2401

Your Comment

You are replying to: .
captcha