بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی کرد له شاندێکی کۆنسوڵخانه‌ی گشتیی بەریتانیا له هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مێل سمارت، جێگری کۆنسولی به‌ریتانی له هه‌رێم، گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یێک پرسی په‌یوه‌ندیدار کرا، وه‌ک به‌رده‌وامیدان به کردنه‌وه‌ی خول و ورکشۆپی تایبه‌ت به دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواکاری گشتی و لێکۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه و دادگایی کردنی که‌یسه‌کانی تایبه‌ت به تیرۆر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سوپاسی کۆنسوڵخانه‌ی گشتیی بەریتانیا له هه‌رێمی کوردستانی کرد "که له ماوه‌کانی رابردوودا خولێکی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا کردو‌وه و ژماره‌یه‌ک دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواکاری گشتی و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری تێیدا به‌شدار بوون و سوودیان له پسپۆڕیی و شاره‌زایی به‌ریتانیا له‌و بواره وه‌رگرت.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له کردنه‌وه‌ی ورکشۆپی تایبه‌ت بە مه‌شق و راهێنان له که‌یسه‌کانی تیرۆر ده‌ربڕی، له به‌شێکی دیکه‌ی گفتوگۆکه‌دا باسی دامه‌زراندنی دادگایێکی تایبه‌ت به دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش له هه‌رێمی کوردستان کرا که ئێستا یاساکه له په‌رله‌مانه و له‌ژێر دیراسه و گفتوگۆدایه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا.
جێگری کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا له هه‌رێمی کوردستان، سوپاسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری کرد بۆ ئه‌و پێشوازییه و رایگه‌یاند، ئه‌وان ستایشی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاکان ده‌که‌ن.
ناوبراو وتیشی، که کۆنسوڵخانه‌ی بەریتانیا به خۆشحاڵیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له کردنه‌وه‌ی خول و ورکشۆپی تایبه‌ت به که‌یسه‌کانی تیرۆر و له‌و ڕوه‌شه‌وه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌یه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به‌و خولانه بده‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment