بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا عهبدولڕهحمان ئهندامى پێشووى پهرلهمانى کوردستان له فهیسبووکى خۆى ئاشکرای کردووه: پێشتر لەسەر ڕاسپاردەی مام جەلال بڕیار درا بۆ بووژاندنەوەی شارباژێر چەند کارگەیێک دروست بکرێت،بەوپێیەى ناوچەکە دەوڵەمەندە بەکانزاو بەردی بەنرخ، بڕیاردرا کارگەی بەردی مەڕمەڕ لەماوەت دروست بکرێت.
ناوبراو وتویهتى: بۆ ئهوهش گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایێکی ئیتاڵی کرا بەبڕی 13 ملیۆن یۆرۆ تاوهکوو کارگە دروست بکات، بەداخەوە کارگە بەتەواو نەکراوی بەجێما و کۆمپانیاکهش بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆی برد و باقیەکەشی وەزارەتی پیشەسازی ئەوکات ئەزانێت چی لێهات.
زانا عهبدولڕهحمان هەروەها نووسیویهتى: ئهگهر ئهو کارگهیه تهواو بکرایه، بەنزیکەیی، بژێوی هەزار خێزانی کەمدەستی ناوچەی شارباژێری دابین دەکرد و هەلی کارى بۆ گەنجانى سنوورەکە دهڕهخساند، بەڵام بەداخەوه، ئەو پڕۆژەیە بەتەواونەکراوی مایەوە هەتا ئەمساڵ بەدزیەوە کراوەتە کارگەی جگەرەی ساختە و مەشرووبی ساختە، کهسیش نازانێت کێ کردوویەتی و چۆن کراوە و پڕکراوە لە کرێکاری بەنگلادیشی و بیانی.
زانا دهڵێت: ئەوەی بۆ خەڵکی سنوورهکە جێگەی سەرسوڕمانە ئهوهیه، چۆن وەزارەتی پیشەسازیی ڕەگەزی کارگەی بەردی مەڕمەڕی گۆڕیوە بۆ کارگەی جگەرەی ساختە، لەکاتێکدا بەهیچ جۆرێک شارباژێر پێوستی بەکارگەی جگەرە و مەشرووب نییە، ئەسڵهن لەگەڵ ڕەوشت و ئادابی خەڵکى ئەو ناوچەیە نایهتەوە.
ئهو ئهندامهى پێشوى پهرلهمان هۆشداری داوه و دهڵێت: وەک گەنجێکی خەڵکی ئەو سنوورە، ئەو پڕۆژەیە جێگەی قبووڵ نییە و سووکایەتیە بە خەڵکی ناوچەکە، لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی ئەو سنوورە داوای یاسایی لەسەر وەزیری پیشەسازیی و بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی سلێمانی تۆمار دەکەین چۆن ڕێگەیان داوە پڕۆژەیێکی گشتی بخرێتە خزمەتی کۆمەڵێک بازرگان.
لهو ڕووهشهوه داواى لە داواکاری گشتی و پەرلەمانى کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی کردووه بێنەدەنگ و لە دۆسیەکە بکۆڵنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment