لە مووسڵ رووفاتی 123 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەرهێندران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق، رووفاتی 123 کەسیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەرهێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی پارێزگاکە لە شاری مووسڵ رایگەیاند: دوای تێپەڕینی 25 رۆژ بەسەر دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک بەندیخانەی بادووش رووفاتی 123 کەسی لێ دەرهێندرا.

پارێزگاری نەینەوا راشیگەیاند: "تائێستا ناسنامەی خاوەن ئەو ئێسک و پرووسکانەمان بۆ ئاشکرا نەبووە، نازانین ئاخۆ ئەوان زیندانییەکانی نێو بەندیخانەی بادووشن کە داعش لە ساڵی 2014دا کوشتنی، یاخود کەسانێکی دیکەی بێسەروشوێن کراون".

لە سەروبەندی دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە حکوومەتی عێراق لە بەغدا و چەند پارێزگایێکی دیکە هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێنی کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش لە بەندیخانەی بادووش بۆ بەراوردکردنی (DNA) یان لەگەڵ (DNA) یان ئەو ئێسک و پروسکانەی کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا دۆزراونەتەوە.

لە ساڵی 2014 دا دوای ئەوەی چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر شاری مووسڵدا گرت، بەپێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رێکخراوی داعش نزیکەی 200 گۆڕی بەکۆمەڵی لە عێراق لە دوای خۆی جێهێشتووە؛ ئەو گۆڕانە ئێسک و پروسکی نزیکەی 12 هەزار قوربانییان تێدایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha