بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان بە ئێن ئاڕ تی-ی رایگەیاند: "ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین ١٠٠٪ لێبڕینی مووچە کۆتایی پێدێت"، دەشڵێت، "بەپێی داهاتی بەردەستی خۆمان و پارەکەی بەغدا بڕیار لەسەر موچە دەدەین بێ لێبڕین."
باسی لەوەش کردووە، ئەو شەڕەی حزبە بەشدارەکانی حکوومەت لە پەرلەمان دەیکەن لە ئەنجومەنی وەزیراندا نییە، دەشڵێت، "هەموو بڕیارەکان بە لێبڕینی مووچەشەوە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە هاوبەشی دەیدەن."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "نەوتمان فرۆشتووە بەڵام تەواوی داهاتەکەی بۆ موچە نییە و دەبێت قەرزی لێ بدەینەوە، چوونکە مانگانە مانگانە ٢٥٣ ملیۆن دۆلار قەرز دەدەینەوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم مانگە ١٠٠٪ی داهاتی ناوخۆی سلێمانی نەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی"، دەشڵێت، "پارەی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنوورییەکان ئەوەندە نییە موچە بدەین بێ لێبڕین."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment