٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٨:٢٠
وتەبێژی مستەفا کازمی دەستی لە کار کێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای چەند مانگێك لەدەستبەكاربوونی ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

کوردپرێس:

لە تویتێكدا كە لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە ئەحمەد مەلا تەڵال نوسیویەتی،هەرچەندە ئیشەکە ورد و چڕ بوو بەو پەڕی ئاوات و دڵسۆزی و پەرۆشیەوە بەشداریمکرد.

هەروەها ئەوەشی نووسیوە، کەسێکی نیشتیمانپەروەر منی دەستنیشانکرد بەڵام ئێستا تێگەیشتنم جیاوازە .

ئەحمەد مەلا تەڵال ئەوەشیخستووەتەڕوو،هەر بەردەوامم لە خزمەتی وڵات لە هەرشوێنێکی دیکە بێت.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكانیش، بەهۆی فشاری لایەنە شیعەكانەوە، ئەحمەد مەلاتەڵال دەسیلەكاركێشاوەتەوە كەبۆچوونی جیاوازی لەسەر پرسی كێشەكانی هەرێم و بەغدا هەبووە

ئەوەش دوای ئەوەدێت، مستەفا کازمی لەدوای دەستبکاربوونی وەک سەرۆک وەزیران رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری ناسراوی عێراقی ئەحمەد مەلا تەڵاڵی وەک وتەبێژی فەرمی خۆی دیاری کرد

News Code 229

Your Comment

You are replying to: .
captcha