بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕه‌سمی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان به ئاماده‌بوونی "مه‌لا لوقمان پێنجوێنی" به‌رپرسی نوسینگه‌ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له ئێران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، نوێنه‌ری نوسینگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، نوێنه‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری سازمانی ته‌بلیغاتی ئیسلامی ئێران، لێپرسراوی ژووری بازرگانی ئێران، "به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی" سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان له تاران، دکتۆر "ئه‌رده‌شیر په‌شه‌نگ" کارناسی سیاسی، ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی زانکۆ و ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە نیشته‌جێێ ئێران له نوسینگه‌ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.

ئاماده‌بووان، یادی یۆبیلی زێڕینی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له شاری تارانیان به‌رز و پیرۆز راگرت که نیوسه‌ده‌یه خه‌بات و تێکۆشانی تێپه‌ڕاندووه و به‌م بۆنه‌یه‌وه تاجه گوڵی پیرۆزباییان پێشکه‌ش به به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌م حیزبه له وڵاتی ئێران کرد.

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان Kurdistan Socialist Democratic Party که وەکوو حیزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێناسەی خۆی کردووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لە کوردستانی عێراق دامەزراوە و کاک "محەمەد حاجی مەحموود" سکرتێری گشتیی ئه‌م حیزبەی له ئه‌ستۆدایه که که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاویی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌یه.
Your Comment