بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هەماهەنگی و هاوکارییە ئەمنییەکان لەنێوان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دەزگای دژە تیرۆری عێراق و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق، ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرا.
بەپێی زانیاریاکان، تۆمەتبارەکە پێشتر چەند پۆست و بەرپرسیارێتییەکی لە ناو ڕیزەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکاندا هەبووە و بەشداریی لە ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی دژی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.
دەشڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنییەکاندا بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.
Your Comment