کورتەی هەواڵەکانی ۱۴ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۴ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی ڕێبەر لە مۆسەلای تاران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی ڕێبەری و بنەماڵەکەی بە پێشنوێژیی ئایەتوڵڵا جەعفەر سوبحانی بەڕێوەچوو، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ئایەتۆڵڵا خامنەیی کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام دەبێت، تا خەڵک لە سەرانسەری ئێرانەوە لە ماڵاوایی کردنەکەدا  بەشدار بن.

پێشتر لافاوی زیارەتکاران لە سووچ و کەنارەکانی تاران و سەرانسەری وڵاتەوە بۆ خوێندنی نوێژ خۆیان گەیاندە شەقامەکانی دەوروبەری مۆسەلا.

ئۆجەلان: لە سەردەمی PKKوە، تێپەڕین بۆ قۆناغی کۆمەڵگەی دیموکراتیک

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی بۆ ڕۆژنامەی کۆمۆناڵ ناردووە و دەڵێت پاش کۆتایی سەردەمی خەباتی چەکداریی پەکەکە قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە کە میحوەرەکەی نەک خەباتی چەکداری بەڵکوو بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایە لەسەر پارادایمێکی نوێ.

نهێنیی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و سلێمانی

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە سەردەمێک بەهۆی دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە ئەنقەرە، قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و تۆمەتبارکردنی بە هاوکاریی پەکەکە گەیشتبووە نزمترین ئاستی خۆی، ئێستا لەسەر ڕێڕەوی چاککردنەوەدایە.

ئێران و هەرێمی کوردستان پەرە بە هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەدەن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران دا تاوتوێ کرد و لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشکيان خسته‌ سه‌ر راوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەکانى ناوچه‌که‌.

News ID 227499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha