بۆیە ئێستا ئەم پرۆسەیەو پرۆسەی چەک کردنی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە ، بۆتە دوو دۆسی گرنگی حکوومەتی زەیدی! هەموو ئاماژەکانیش بەگوێرەی ئەو داتاو ئەرگومێنتانەی هەیە، کە فایەق زیدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری باڵا، کارێکتەری سەرەکی ئەو جووڵە سیاسی و گۆرانکاریانە بووە!!
🔴چۆن!!
🔹فایەق زیدان لەلای ئەمریکیەکان ، بە کەسێکی پڕۆ ئێرانی لەقەڵەم دەدرێ، ئەمەش دوای ئەوە دێت، کاتێ ئەو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵا بووە، لە ٢٠٢١/١/٧ لەلایەن دادگای رسافەی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ( دۆناڵد ترەمپ) دەردەکرێ، بەتۆمەتی کۆشتنی قاسمی سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندس.
کاتێ ترەمپ دەبێتەوە سەرۆک، هەندێک لە ئەندامی کۆنگرسی ئەمریکا داوایان لە وەزارەتی خەزانە کرد کە فایەق زیدان بخاتە ناو لیستی سزاکان. بۆ ئەو مەبەستە چەندین بابەتی رۆژنامەوانی دژی فایەق زیدان بڵاو کرایەوە، بەڵکۆ لەساڵی ٢٠٢٣ فایەق زیدان بە بانگێشتی رەسمی داوەتی ئەمریکا کرابوو، بۆ سەردانی کردنی وەزارەتی دادی ئەمریکا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی بەشێک لە ئەندام کۆنگرێسەکان ئەو سەردانە هەڵوەشایەوە.
🔹لێرەوە فایەق زیدان، بۆ ڕێگا خۆشکردن بۆ وەبەرهێنان و هاتنی کۆمپانیا ئەمریکیەکان، لەسێ دیداری چڕ لەگەڵ تۆم باراک، قسە لەسەر جێبەجێکردنی سێ داواکاری ئەمریکیەکان کراوە!
١- یەکەمیان چەککردنی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە.
٢- دووەمیان، هەڵمەتی فراوان دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران.
٣- باشترکردن و سەربەخۆکردنی سیستەمی دادوەری و چالاکردنی دەزگاکانی چاودێری و بەرێوەبردن.
🔹ئەگەر مێژووی دیدارەکانی تۆم باراک لەگەڵ فایەق زیدان، بخەینەڕوو، بۆمان دەردەکەوێت کەئەو دیدارانە چۆن کاریگەری بەسەر کۆڕانکاریەکانی ناو عێراق و دامەزراندنی حکومەت هەیە.
🔺یەکەم کۆبوونە لە٢٠٢٦/٢/٢٤ لەبەغدا
کۆبوونەوەیان کرد.باس لە دواداچوونی پرۆسەی یاسایی پەیوەندیدار بە ئەو زیندانییانە کرا کە لە زیندانەکانی سوریا بۆ عێراق گوازرابوونەوە.
🔺دووەم کۆبوونە لە ١٩ی نیسان ٢٠٢٦ روودەدات، دوای (٨) ڕۆژ لەو دیدارە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦: سەرۆکی کۆماری عێراق بەفەرمی عەلی زەیدی ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت .
🔺کۆبوونەوەی سێیەم ١٥ی حوزەیران ٢٠٢٦
دیسانەوە لە بەغدا ئەنجام درا.بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی دادوەری باڵا، تۆم باراک ستایشی دەوری دادگا کرد لە تەواوکردنی پرۆسە دەستوورییەکان و پێکهێنانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکار.
🔹لێرە پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو هەڵمەتەی دژ بە گەندەڵی دەکرێ، لەدوای سەردانەکەی (عەلی زەیدی) بۆ ئەمریکا کۆتایی دێت؟؟
کاتێ عەلی زەیدی دەگاتە ئەمریکا، نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بچێتە ئەمریکا، بۆ ڕازیکردنی ئەمریکیەکان دەیەوێ هەنگاوەکانی هەردوو مەلەفی چەککردنی هێزەکانی بەرەی مقاوەمەو هەڵمەتی دژی گەندەڵی بخاتە بەردەم ئەمریکیەکان.بۆئەوەی بەئەمریکیەکان بڵێ، ئێستا ژینگەی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەعێراق لەبارە.
🔹 حکومەتەکەی زەیدی چی کردووە؟
🔺سەبارەت بە هێزەکانی بەرەی مقاوەمە، لە (٧) هێز (٥) دانەیان ئامادەن چەکەکانیان تەسلیمی حکومەت بکەنەوەو خۆیان حەل بکەن. دوو هێزەکەی تریش ووتویانە( هەر کاتێک ئەمریکیەکان) لەعێراق دەربچن، ئێمەش چەکەکانمان تەسلیم دەکەین و خۆمان حەل دەکەین.
🔺سەبارەت بە مەلەفی گەندەڵیش، تا ئێستا لیستەکەی ناوی (١٤٠٠) کەسی لەخۆ گرتووە، بەشێک لەوانە کوردن، ئەو کوردانەی لەبەغدا کاریان کردووە، بەمانایەکی تر ئەو هەڵمەتە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکەی ناگرێتەوە. بەڵام لەو لیستە ناوی سەرکردەی هێزە سیاسیەکان و کەسە باڵا دەستەکان و حوتە گەورەکانی تیا نیە.
🔺بەگوێرەی هەندێ زانیاری لەناو پەرلەمانی عێراق هەیە، بۆ پاراستنی حوتە گەورەکان و سەرکردە باڵادەستەکان، یاسایەک دێتە پەرلەمان، ( گوایە لەو یاسایە) پێشنیار دەکرێت، هەرکەسێک ( بەڕێژەی سەدا ٥٠ بۆ سەدا ٧٥) بەهۆکاری گەندەڵی پارەی گشتی کەوتۆتە لا، پارەکان بگەرێنێتەوە بۆ حەزینەی حکومەت، ئەوا لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت و ڕووبەرووی دادگا نا بێتەوە. ئەم بابەتە لەژوورە داخراوەکانی پەرلەمانی عێراق قسەی لەسەر دەکرێ. تا ئێستا بەفەرمی هیچ ڕاگەیاندراوێک نیە ئەم بابەتە پشت راست بکاتەوە.
🔹 لە کۆتایدا دەڵێین ئەگەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی بگاتە حوتە گەورەکان و سەرکردە سیاسییە بەهێزەکان، ئەوا دەتوانرێت بڵێین ئەو پرۆسەیە هەوڵێکی ڕاستەقینەی چاکسازییە. بەڵام ئەگەر لە سنووری بەرپرسانی پلە ناوەند و خوارتر بوەستێت و بە قوربانیکردنی هەندێک کەس کۆتایی بێت، ئەوا ئەو پرسیارە هێشتا دەمێنێتەوە: ئایا مەبەستی سەرەکی پاککردنەوەی سیستەمی گەندەڵی بوو، یان ناردنی پەیامێکی سیاسیە بۆ واشنتن و باشترکردنی وێنەی دەزگای دادوەری و فایەق زیدانە؟
بۆیە تەنها لەڕۆژانی داهاتوودا، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ “حوتە گەورەکان” دەتوانێت وەڵامی ئەم پرسیارەمان بداتەوە.
* دڵشاد مەجید
Your Comment