بەپێی هەواڵی کوردرێس، بەڕێوبەرایەتیی کەمپی ڕۆژ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرای کرد کە ١٢ خێزانی سەر بە ئەندامانی داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەندۆنیزین گەڕێندراونەتەوە؛ ئەم هەنگاوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ئەندۆنیزیا و لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی بیانی لە کەمپەکانی ئەو ناوچەیەدا ئەنجام دراوە.
بەرپرسانی کەمپی ڕۆژ ئاشکرایان کردووە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەم خێزانانە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچووە. ئەم گرووپە کە زیاتر لە ژنان و منداڵان پێکدێن، بە گشتی ٣٣ کەس بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پرۆسەی گواستنەوە و گەڕاندنەوەی ئەم کەسانە دوای تەواوکردنی بەڵگەنامەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ گواستنەوەیان جێبەجێ کراوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی نێوان بەڕێوبەرایەتیی کەمپی ڕۆژ و حکوومەتی ئەندۆنیزیادا ئەنجام دراوە و بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی لە کەمپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادان بۆ وڵاتانی خۆیان.
Your Comment