بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (SDF) دوای کۆبوونەوەیەکی گرنگ دێت کە دوێنێ لە شاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و تۆم باراک نوێنەری ترەمپ، ئەنجام درا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، مەزڵووم عەبدی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆ بووەوە و تێیدا دۆخی ناوچەکە و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێ کران.
بەپێی زانیارییەکان، مەزڵووم عەبدی دوای کۆبوونەوەکان لە هەولێرەوە بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوتووە و وەکو وێستگەی یەکەمی سەردانەکەشی، گەیشتووەتە وڵاتی ئیتاڵیا و بڕیارە پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەو وڵاتە، بەرەو فەرەنسا بەڕێبکەوێت بە مەبەستی درێژەدان بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاریس.
Your Comment