ڕێککەوتنی ئه‌مریكا و ئێران هەنگاوێکە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان

سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، رایگه‌یاند، ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەبۆنەی ئەم رێککەوتنە مێژوییەوە. هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەماندا، هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی، پشتیوانیمان لە هەمو ئەو هەوڵانە کردوە کە دەبنە هۆی ئاشتی و دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتوشدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان".

بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویه‌تی، "خودا کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپارێزێت".

News ID 227347

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha