لێدانی کرێکارانی ئێرانی لە ڕیزە؛ ئەوان تەنیا حەقدەستی خۆیان دەویست

٣٨ کرێکاری ئێرانی کە لە کەرتی کشتوکاڵدا کاریان دەکرد و ژمارەیەکیشیان ژن بوون، بۆ کارکردن لە لێکردنەوەی چادا لە ئێرانەوە بۆ قەزای "چایلی" لە پارێزگای ڕیزەی تورکیا هێنرابوون، بەڵام کاتێک داوای مووچەکانیان کرد، هێرش کرایە سەریان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ٣٨ کرێکاری ئێرانی، لەنێویاندا چەند ژنێک، کە بۆ لێکردنەوەی چا چووبوونە قەزای چایلی لە پارێزگای ڕیزەی تورکیا، دوای ١٥ ڕۆژ لە کارکردن و لە کاتی داواکردنی حەقدەستی خۆیاندا، بوونە ئامانجی هێرشێکی بەکۆمەڵ. لەم ڕووداوەدا چەند کەسێک بریندار بوون و یەکێک لە کرێکارەکانیش بەهۆی شکانی چەناگەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئاژانسی "مێزۆپۆتامیا" بڵاوی کردەوە، ئەم کرێکارانە دوای ١٥ ڕۆژ کارکردن، داوای وەرگرتنی حەقدەستی خۆیان کردووە، بەڵام لە دوای ئەم داواکارییە، لەلایەن خاوەنکارەکەیانەوە کە بە پیتە کورتکراوەکانی (م. ی) ناسراوە لەگەڵ نزیکەی ١٥ کەس لە هاوڕێکانی، بە توندی لێیان دراوە و ئەشکەنجە دراون.

کرێکارە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی قەزای چایلی و سەنتەری پارێزگای ڕیزە گواسترانەوە. یەکێک لە کرێکارەکان کە لەم ڕووداوەدا چەناگەی شکابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی زانکۆی تەکنیکیی "کارادەنیز" لە ترابزۆن کرا، بەڵام دوای ئەوەی بۆ بەردەوامبوونی چارەسەرەکەی داوای ١٣٠ هەزار لیرەی تورکییان لێکرد و توانای پێدانی ئەم پارەیەی نەبوو، ناچار بوو بگەڕێتەوە.

دەگوترێت دوای ڕووداوەکە، کرێکارە ئێرانییەکان گوازراونەتەوە بۆ گەراجی پاسەکانی چایلی و لەوێ بەجێ هێڵدراون. خاوەنی کۆمپانیایەکی پاس کە بە دۆخی ئەوانی زانیوە، پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە. لە دوای ئەوە، ئەم کرێکارانە لەژێر چاودێریی پۆلیسدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مزگەوتی گەراجەکەدا نیشتەجێ کران.

لێدانی کرێکارانی ئێرانی لە ڕیزە؛ ئەوان تەنیا حەقدەستی خۆیان دەویست

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە دەربارەی ئەم دۆسیەیە دەستی پێکردووە، خاوەنکارەکە (م. ی) بە تۆمەتی بەشداریکردن لە هێرشەکەدا دەستگیر کرا، بەڵام دوای وەرگرتنی گوتەکانی، بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازاد کرا. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، تا ئێستا هیچ ڕێکارێکی یاسایی بەرانبەر بەو کەسانەی تر کە بەشدار بوون لە هێرشەکەدا نەگیراوەتە بەر. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکارە ئێرانییەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان، گوازراونەتەوە بۆ خاڵی سنووریی بازرگان (گۆربولاغ ــ بازرگان).

لێدانی کرێکارانی ئێرانی لە ڕیزە؛ ئەوان تەنیا حەقدەستی خۆیان دەویست

شایەنی باسە ساڵانە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی لێکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، هەزاران کرێکاری وەرزی لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا و وڵاتانی دراوسێوە ڕوودەکەنە ناوچە کشتوکاڵییەکان. بەڵام ڕاپۆرتی زۆر لەسەر پێشێلکردنی ماف و خراپ بەکارهێنانی هێزی کاری کۆچبەران لەم کەرتەدا بڵاودەبێتەوە. لە زۆر حاڵەتدا، کرێکارە بیانییەکان دوای تەواوبوونی کارەکەیان یان لە کاتی داواکردنی مووچەکانیاندا، بە بیانووی جۆراوجۆر و دروستکردنی شەڕی ساختە لە شوێنی کارەکەیان دەردەکرێن و تەنانەت لێیان دەدرێت. زۆربەی ئەم کرێکارانەش بەهۆی ئاشنانەبوونیان بە یاساکانی تورکیا، کێشەی زمان، یان ترس لە هەڕەشە و فشاری خاوەنکارەکان، لە سەردانیکردنی پۆلیس و بەدواداچوونی یاسایی خۆیان دەپارێزن.

لێدانی کرێکارانی ئێرانی لە ڕیزە؛ ئەوان تەنیا حەقدەستی خۆیان دەویست

News ID 227312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha