بیر لە داخستنی ناوچەی ئازادی ماکۆ دەکەینەوە

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئاماژەی دا بەوەی کە ناوچەی ئازادی ماکۆ پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کاری کردووە و ڕایگەیاند: "سەبارەت بە ناوچەی ئازادی ماکۆ گەیشتووینەتە قۆناغێک کە تەنانەت بیر لە داخستنی ئەم ڕێکخراوەش دەکەینەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەزا ڕەحمانی ئاماژەی بە بڕیاری مانگی ئایاری ٢٠٢٥ی ئەنجوومەنی وەزیران کە بەپێی ئەو بڕیارە دەبوو نیوەی تێچووی دروستکردنی ڕێگای گرنگی (ئیواوغلی ــ بازرگان) لەلایەن ناوچەی ئازادی ماکۆوە بدرێت و ڕایگەیاند: «ئەم بڕە پارەیە لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٠٠ ملیار تمەن بوو، بەڵام تەنانەت یەک ڕیاڵیشی خەرج نەکر؛ سەرەڕای هەموو سەختییە داراییەکان، ڕێگەمان نەدا پڕۆژەکە ڕابوەستێت؛ بەرپرسانی ناوچەی ئازاد دەبێت وەڵامدەری ئەم کاراە لاوازەی خۆیان بن.»

ناوبراو بە ڕوونكردنەوەی ئەوەی کە لەسەر پرسی ناوچەی ئازادی ماکۆ گەیشتوونەتە خاڵێک کە تەنانەت بیر لە داخرانی ئەو ڕێکخراوە دەکەنەوە، وتیشی: «بڕیاری حکوومەت بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خودی سەرۆک کۆمار دەرچووە، کەچی هیچ هەنگاوێکی بۆ نەنراوە؛ هەر کەسێک کەمتەرخەمی بکات، دەبێت وەڵامی ڕای گشتی و لایەنە باڵاکان بداتەوە.»

ڕەحمانی هەروەها ئاماژەی بە بوونی هەندێک کێشە دا لە بەردەم دەستپێکردنی کارەکانی ناوچەی تایبەتی (ورمێ ــ سێرۆ) و ڕایگەیاند: «کێشەکانی ئەم بەشەش بە باشی دەستنیشان کراون و هۆشدارییان لەسەر دراوە، کە هیوادارین بە هەوڵی بەرپرسانی پەیوەندیدار چارەسەر بکرێن.»

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا جەختی کردەوە: «سەبارەت بە گەشەپێدانی پارێزگاکە، لەسەر شاڕێگای ورمێ ــ تەورێز کارێکی باش دەکرێت، بێگومان لەسەر تونێلەکان هەندێک کێشە هەبوو کە کۆبوونەوەمان لەسەر کردووە و وتوومانە دەبێت چارەسەر بکرێن.»

News ID 227313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha