کوردپرێس:
نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 6ی 6ی 2021 شاندێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی حزبەکە و ژمارەیێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا گەیشتنە کۆشکی سەلام و لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بووەوە.
کۆبوونەوەکەی شاندی باڵای یەکێتی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق یەکەم کۆبونەوەیە لەبەغدا و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆ ببێتەوە و لەبارەی هەماهەنگی کردن لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
هێزە کوردییەکان دابەش بوون بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا لە عێراقدا، کە ئەوانیش بەرەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و بەرەی هاوپەیمانیی فەتح، کە هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات و بەرەی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زیاتر نزیکە لە بەرەی هادی عامری و عەممار حەکیم، لەکاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکەی لە هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر.
Your Comment