پاش کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی جەنگی ئێران، هەڵاوسانیش کۆنترۆڵ دەکرێت

سەرکۆماری تورکیا وێرای ئاماژەدان بە قەیرانەکانی ناوچەیی و جیهانی گوتی، پەنا بە خوا دەچینە قۆناغێک باس لە دەرفەتەکان دەکەین نەک قەیرانەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٣٩هەمین کۆبوونەوەی گشتی دامەزراوەی پەیوەندییەکانی ئابووری دەرەوەی تورکیا (DEİK) و بەخشینی خەڵات بەسەر چالاکانیدا، گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

لەسەرەتای گوتارەکەیدا ئەردۆغان ئامارەکانی پەیوەندیدار بە ئاستی هەناردەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی تورکیا کرد و وتی: "لە کاتێکدا ئاستی هەناردەمان لە ٢٠٠٢دا ٣٦ ملیار دۆلار بوو، لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتە ٢٧٣.٣ ملیار دۆلار. هەناردە کاڵا و خزمەتگوزارییەکانمان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە ٣٩٥.٩ ملیار دۆلار ئاستێکی پێوانەیی لە مێژووی کۆماردا تۆمار کرد".

ئەردۆغان ئاماژەی کرد بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران و وتی: "سەرەڕای ئەو دۆخە نالەبارەی کە بەسەر جیهاندا زاڵە، تەنانەت بەسەر وڵاتانی پێشکەوتووشدا، ئێمە لە تورکیا بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ بە بێ پچران، بەردەوام بوون لەگەشەکردن. لەو باوەڕداین کە دوای مانگی حوزەیران، جارێکی دیکە شایەتی گەشەسەندنێکی دیکە لە بواری هەناردە کاڵاکانماندا دەبین".

پاش کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی جەنگی ئێران، هەڵاوسانیش کۆنترۆڵ دەکرێت

لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "لەو دۆخە نادیارەی کە ڕووبەڕووی ئابووری جیهان بووەتەوە، گەورەترین سوودی وڵاتەکەمان لە سەقامگیری و متمانەدایە کە حکوومەتەکەمان دەستبەبەری کردووە. تورکیا هاوکات لەگەڵ چارەسەری کێشەکانی خۆی لە بواری تیرۆر، چاولەدەستی و ناسەقامگیری، بەهای مارکەی خۆی لەسەر ئاستی جیهانیدا بەهێزتر کردووە".

هەروەها گوتیشی: "لەم سەردەمەدا کە قەیرانی جیهانی و ناوچەیی زاڵە، حکوومەتەکەمان بە هەموو هێزەوە لە پاڵ کەرتی ڕاستەقینەی (بەرهەمهێنان) دایە. ئاگاداری کێشەکانی پەیوەندیدار بە دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی داراییدا هەین. ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەکەدا باسمان لە دوایین دۆخی ئابووری تورکیا کرد".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "بە سەرنجدان بە ئەزموونەکانی پێشوو بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی دارایی، فەرمانمان کردووە بە کارگێری دارایی بۆ دەستکردن بە لێکۆڵینەوەی پێویست. کاتێک ئەو تەمە لەسەر ئابووری، بازرگانی و دیپلۆماسیمان لادرا، ئەوە براوەی سەرەکی تورکیا دەبێت. پەنا بە خوا دەچینە قۆناغێک کە باس لە دەرفەتەکان دەکەین نەک قەیرانەکان".

ئەردۆغان هەروەها باسی لەوە کرد کە ئامانجیانە ناوەندی دارایی ئیستەنبووڵ بۆ جەمسەرێکی ناوچەیی بە مەبەستی وەبەرهێنانی جیهانی، بازرگانی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزاری دارایی بگۆڕن".

لە کۆتاییدا ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بانگهێشتی جددیمان هەیە بۆ وەبەرهێنان، خاوەنکارەکان لە وڵاتانی جۆراجۆری جیهان و هاووڵاتیانمان کە لە دەرەوەی وڵات دەژین".

ناوبراو ڕوو لە بۆ کۆمپانیاکانی جیهانیش گوتی: "پەیامی ئێمە زۆر ڕوونە، ئۆپەراسیۆنەکان لە تورکیاوە بەڕێوە ببە و لێی سوودمەند بە".

News ID 227282

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha