بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی زه‌یدی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه: "سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ پێدانی متمانه‌یان به حكوومه‌ت، له هه‌ڵوێستێكدا كه به‌رجه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و گیانی هاوبه‌شی و به‌رپرسیارێتی ده‌كات".
زەیدی راشیگه‌یاندووه، "ئه‌م متمانه‌یه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره و به‌ڵێنێک له به‌رده‌م گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی شكۆمه‌ندی وڵات و به‌دیهێنانی خواستی عێراقییه‌كان له گه‌شه‌پێدان و دادپه‌روه‌ری و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه".
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ندكرا و ده‌نگ له‌سه‌ر ۱۴ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان درا، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی ماونه‌ته‌وه بڕیاره له‌دوای پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
Your Comment