عەلی زەیدی هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەدات

عەلی فالح زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، نیگەرانییەکی قووڵی بەرامبەر بە دواکەوتنی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەکەی نیشانداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سایتی پەنجەرە لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی عێراقییەوە بڵاوی کردەوە کە هۆکاری سەرەکی نیگەرانییەکانی زەیدی، بەردەوامیی ململانێی توندی نێوان لایەنە سیاسییەکانە لەسەر دابەشکردنی پۆستی وەزارەتە سیادییەکان. ئەم کێبڕکێیانە پڕۆسەی دیاریکردنی کاندیدی وەزارەتەکانی پەکخستووە و ڕێگرە لەوەی کابینەکە لە کاتی دیاریکراودا تەواو بکرێت.

زانیارییەکانی پەنجەرە جەخت لەوە دەکەنەوە کە عەلی زەیدی پەیامێکی توندی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان کردووە و تێیدا هەڕەشەی کشانەوەی لە ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کردووە. زەیدی مەرجی داناوە کە ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و کابینەکەی بۆ دەنگدان نەبرێتە ناو هۆڵی پەرلەمان، ئەو ئامادە نییە بەردەوام بێت.

News ID 227135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha