عەلی فالح زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، نیگەرانییەکی قووڵی بەرامبەر بە دواکەوتنی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەکەی نیشانداوە.
لە کاتێکدا پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ دانیشتنی چارەنووسسازى دەنگدان بە کابینەی «عەلی زەیدی» لە ڕۆژی سێشەممە (١٢ی مانگی ئایار ٢٠٢٦) ئامادە دەکا، کەڵەکەبوونی قەیرانە ناوخۆییەکان و فشارە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجامدانی ئەو دانیشتنەی خستووەتە ناو دۆخێکی نادیارەوە.