بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» بڵاویکردەوە:"پیرۆزبایی لە ئامەدسپۆر دەکەم کە ساڵی داهاتوو لە خولی نایابدا نوێنەرایەتیی دیاربەکر دەکات. لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی وەرزشیی ئامەدسپۆر و برا دیاربەکرییەکانم دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
ئەم پیرۆزباییەی سەرۆککۆماری تورکیا دوای ئەوە دێت کە یانەی ئامەدسپۆر لە گەڕی کۆتایی خولی پلە یەکی وڵاتەکەدا، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئیدرسپۆر بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی (٣ - ٣) کۆتایی هات.
Your Comment