ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی یانەی ئامەدسپۆر بۆ خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەکە و هاندەرانی کرد.
یانەی ئامەدسپۆر مێژوویەکی نوێی نووسییەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا، بلیتی سەرکەوتنی بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی داهاتووی خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ) بەدەستهێنا، ئەمەش دوای یەکسانبوونی لە گەڕی کۆتایی خولی پلە یەکی وڵاتەکە بەرامبەر یانەی ئیدر.