پێکهێنانی حکوومەت مافی خودی عێراقییەکانە و نابێت تاوانبارانی دژ بە مرۆڤای دەستوەردان بکەن

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیگەیاند سەردانەکە بۆ عێراق گەیاندنی سوپاس و پێزانینی ئێران بووە بۆ گەل و مەرجەعییەت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل قائانى فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەبارەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیشەوە باسی لەوەکردوە، پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تەنیا مافی ڕەوای خودی عێراقییەکانە و دەستوەردانى هەر لایەنێک لەم بابەتەدا ڕەتدەکەنەوە، هەڵبژاردن و دیاریکردنی سەرۆکوەزیران تەنیا بڕیاری عێراقییەکان خۆیانە.

ناوبراو وتیشی، نابێت "تاوانبارانی دژ بە مرۆڤایەتی" دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکەن، چونکە عێراق لەوە گەورەترە.

News ID 227032

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha