ژمارەیەک فڕۆکەخانە لە ئێران گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە

سکرتێری کۆمەڵەی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران، کردنەوەی ٦ فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی، فڕۆکەخانەی مێهراباد، فڕۆکەخانەی مەشهەد، فڕۆکەخانەی بیرجەند، فڕۆکەخانەی گۆرگان، فڕۆکەخانەی زاهیدانی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەقسوود ئەسعەدی سامانی سکرتێری کۆمەڵەی هێڵی ئاسمانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند: "٦ فڕۆکەخانە: فڕۆکەخانەی مێهراباد، فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی، فڕۆکەخانەی مەشهەد، فڕۆکەخانەی بیرجەند، فڕۆکەخانەی گۆرگان و فڕۆکەخانەی زاهدان کراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: هێڵە ئاسمانییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

دووپاتیشی کردەوە: بەپێی ڕێکارەکان، پێویستە هێڵە ئاسمانییەکان مۆڵەتی پێویست بۆ ئەنجامدانی گەشتەکان لە ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی وەربگرن.

News ID 227021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha