بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوەوە و دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنیی سنورەکەیان کردووە و توانیوویانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە سەروماڵی هاوڵاتییان بپارێزن.
بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، جێگری سەرۆک وەزیران داوای لێکردن بۆ لەمەودواش ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهێزتر بکرێت و چاوکراوەتر لە جاران ئاسایش و سەقامگیری سنورەکە بپارێزن.
سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست ئەم ئاگربەستەی هاتووەتە ئاراوە، بکرێتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە لە هەمو حاڵەتێکدا هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەشێک دەبێت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
Your Comment