وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی سووریاوە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی فەرمی هەناردەی نەوت لە ڕێگای سووریاوە دەڵێت لایەنی سووری زامنی پاراستنی نەوتەکە دەكات لە ناو خاکی سووریاوە بۆ دەروازەی هەناردەکردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی و دابینکردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، وەزارەتی نەوت دەستیکردووە بە هەناردەکردنی نەوتی ڕەش بە تانکەر لەڕێگەی سووریای دراوسێوە.
ئەو وەزارەتە ئاماژەی بە هاوکاریی لەگەڵ لایەنی سووریا کردووە، کە زامنی گەیشتنی نەوتەکە دەكات لە ناو خاکی سوریاوە بۆ دەروازەی هەناردەکردن، جەختی لەوە شکردەوە، هەناردەکردن وردە وردە روو لە زیادبوون بۆ بەهێزکردنی ئابووری وڵات.
پێشتریش وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی خاوی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێکردەوە.

News ID 226974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha