بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە پەیامەکەدا هاتووە هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک هێرشێکی تیرۆریستییە کە نموونەکەشی لەمدواییەدا بۆسەر بەرپرسانی باڵای ئێرانی بەدی کرا کە لەلایەن سوپا تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییەوە ئەنجام دراوە.
سوپای پاسداران دەشڵێت ئەم هەڵمەتە تیرۆریستییە هەوڵی دوژمنانە بۆ زبرلێدان لە ئاشتی و هاوکاریی ناوچەیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە.
هەروەها دەشڵێت سوپای پاسداران ئەم هێرشە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی تۆکمەی ناوچەیی هەمبەر پیلانەکانی سوپای ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕادەگەیەنێت.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا پەلاماری سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد.
News ID 226967
Your Comment