بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه، گه‌شته‌كانی ئاسمانی له کاتژمێر ۱۲:۰۰ی شەوی پێنجشەممە تاوه‌كو کاتژمێر ۱۲:۰۰ی شەوی یەکشەممە (۲۲‌ی ۳‌ی ۲۰۲۶)، به داخراوی ده‌مێنێته‌وه، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کاتی.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە و بەو پێیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.
گه‌شته‌كانی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌به‌یانی رۆژی ۲۸‌ی شوباتی ئه‌مساڵ به ته‌واوی راگیراوه و له‌وكاته‌وه دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق هه‌ر ۷۲ كاتژمێرێك راگرتنه‌كه درێژ ده‌كاته‌وه.
راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه، ته‌نانه‌ت ئاسمانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شی داخستوه.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ده‌ڵێت، هێڵی ئاسمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەکی دیکە ئاگادار دەکرێنەوە.
Your Comment